ژیاننامه‌ى پرۆفیسۆر دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمى
• ساڵى 1924 زایینى له گوندى زه‌ڵمى بنارى هه‌ورامان له دایكبووه، ساڵى 1934 ز چۆته حوجره‌و له هه‌مان شوێندا له سه‌ر ده‌ستى ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و مه‌لا عێراق‌و ئێران، زانسته‌كانى (نحو، صرف، المناڤره، المنگق، البلاغه، ریاچیات، الفلكیات) ى خوێنده‌وه.
• ساڵى 1946 دا ئیجازه‌ى زانستى وه‌رگرتووه.
• ساڵى 1964 پله‌ى ماجیستێرى له شه‌ریعه‌ى ئیسلامی‌دا به ده‌ست هێناوه.
• ساڵى 1971 پله‌ى ماجیستێرى له فقه المقارن له زانكۆى ئه‌زهه‌ر وه‌رگرتووه.
• ساڵى 1973 پله‌ى ماجیستێرى له یاسادا له زانكۆى قاهیره وه‌رگرتووه.
• ساڵى 1975 پله‌ى دكتۆراى له فقه المقارن دا به پله‌ى امتیاز له زانكۆى قاهیره وه‌رگتووه.
• له پاش ساڵى 1975 ه‌وه له كولێژى قانون له زانكۆى المستنصریه‌و زانكۆى به‌غداد‌و زانكۆى نه‌هره‌ین‌و په‌یمانگاى قه‌زائى وانه‌ى وتۆته‌وه.
• ساڵى 1987 له زانكۆى به‌غداد پله‌ى پرۆفیسۆرى پێبه‌خشراوه.
• ساڵى 1990 پله‌ى استاژ المتمرس ى پێبه‌خشراوه.
• ساڵى 1992 خه‌ڵاتى (هێماـ نیشانه‌ى زانستى) پێبه‌خشراوه.
• ساڵى 2005 بروانامه‌ى دكتۆراى له یاسادا له زانكۆى ئه‌زهه‌ر وه‌رگرتووه.
• خاوه‌نى زیاتر له 40 كتێبه له بواره‌كانى یاسا‌و شه‌ریعه‌ت‌و فیقه و .. تاد، له‌وانه‌ش (اسباب اختلاف الفها‌و، المفعولیه الجنائیه فى الشریعه الاسلامیه، اصول الفقه الاسلامى، الصله بین المدخل و القانون، حكم الاحكام القرا‌ن، المنگق القانونى، فلسفه الشریعه، نهج القرا‌ن ...)، كتێبه‌كانى له زانكۆكانى عیراق‌و مالیزیا‌و ئه‌نده‌نوسیا‌و ئه‌رده‌ن، وه‌ك پڕۆگرامى خوێندن به كار ده‌هێنرین.
• خاوه‌نى زیاتر له 30 لێكۆڵینه‌وه‌یه له بوارى شه‌ریعه‌ت‌و یاسادا، یه‌كه‌م كه‌سه له عێراقدا توانیویه‌تى به‌راوردى نێوان یاسا‌و شه‌ریعه‌تدا به وانه وتنه‌وه بكات.
• چه‌ندین قوتابى له وڵاتانى مالیزیا‌و ئه‌نده‌نوسیا‌و ئوردن‌و به‌ریتانیا و ... تاد هه‌یه.



